ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ڕێوڕەسمەکانی پێش نەورۆزی ورمێ ١٦ کەس بریندار و ٣ کەس گیانیان لەدەست دا

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران، بەهۆی یاریی ئاگرینەوە لە ڕێوڕەسمەکانی پێش نەورۆزدا لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٦ کەس بریندار بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

فەرزین ڕەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای ورمێ، بە ئیرنای ڕاگەیاندووە، لە ١٩ی شوباتەوە تا ئێستا ١٣ کەس بەهۆی یارییە ئاگرینەکانی پێش نەورۆزەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی پارێزگاکەیان کردووە. هەروەها لە چوارشەممەسووریی شارۆچکەی سەڵماسدا ٣ کەس بریندار بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دواین چوارشەممەی پێش نەورۆزدا هەموو ساڵێک، هاوشێوەی ڕۆژی نەورۆز، ئاگر دەکەنەوە و یاریی ئاگرینیش لەو ڕۆژەدا دەکەن.

ئێوارەی چوارشەممە سووریی خەڵک ئاگر دەکەنەوە و بەسەریدا باز دەدن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران کارمەندانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەربکات، تووشی کێشەی گەورە دەبێت

سەڵاح

راگەیندراوێک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

یاسین

دوای ڕەتکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، نرخی دۆلار لە ئێران بەرز بووەوە

یاسین