ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوت، كردنەوەی دوو گۆڕەپانی گومرگی لە دیالە و مووسڵ،  سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی تاوتوێ دەکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، (12 ی حوزەیرانی 2024)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆ دەبێتەوە و چوار بڕگەی سەرەكی تاوتوێ دەكات.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ بەغدا تاوتوێ دەكرێت، كە لە ڕۆژانی 8 و 9 ی حوزەیران لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.

لە بڕگەی دووەمدا، پرسی كردنەوەی دوو گۆڕەپانی گومرگی لە پارێزگاكانی دیالە و موسڵ  كە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە كراونەتەوە، تاوتوێ دەكرێت؛ بە هۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی جووڵەی بازرگانیی دەرەوازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە بریتییە لە خستنەڕووی بابەتی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، كە بڕیارە لە 20-21 ی تشرینی دووەمی ی 2024، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت.

بڕگەی چوارەمی كۆبوونەوەكە، بریتییە لە خستنەڕووی ئامادەسازییەكانی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بە هەموو بەشەكانییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری سامانە سروشتییەكان: بڕیارە یەكشەممە شاندێكی وەزارەت سەردانی بەغدا بکات

سەڵاح

نەهلە قادر ئەفەندی: بەپێی هەموو پێوەر و یاساکان جینۆسایدی هەر گەلێک تاوانێکی نێودەوڵەتیە و نەفرەت لێکراوە

دڵشاد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین