ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پيرۆزى قوربان

جه‌ژنى قوربان به‌ گه‌رمى له‌ هاووڵاتيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌.

يه‌زدانى مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/6/15

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین

بێ‌کارەبایی لە باشوور و نێوەڕاستی عێراق بەردەوامە

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین