ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سعوودیە نزیكەی هەزار حاجی گیانیان لەدەست داوە و بێسەروشوێنن

 

بەگوێرەی ئاژانسەكان، زیاتر لە 577 حاجی گیانیان لەدەست داوە، هەروەها لەو ژمارەیە 323 حاجی هی میسڕە، هاوكات 13 حاجی هەرێمی كوردستانیش گیانیان لەدەست داوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ رایانگەیاندووە، ژمارەی مردووەكان لە كاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەیشتووە بە 577 حاجی، لەو ژمارەی 323 حاجی هی میسڕە.

هاوكات ئاماژە بەوە دەكرێت بە سەتان حاجی بێسەروشوێنن، هەروەها زیاتر لە دوو هەزار و 764 حاجی تووشی تێكچوونی پلەی گەرمی بوون، بەهۆی رەچاونەكردنی رێنوێنییەكانی تایبەت بە گەرما، كە لەو وڵاتە سەروو 51 پلەی سیلیزیە.

بە گوێرەی ئەوەی حاجی كاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان قسەی بۆ یەكێك لە ئاژانسەكان كردووە، 13 حاجی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەست داوە، بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و جەڵتەی دڵ.

لە وەرزی ئەمساڵی حەج، زیاتر لە ملیۆن و 800 كەس، بەشێوەیەكی فەرمی فەریزەی حەجیان كردووە، هاوكات زیاتر لە 300 هەزار كەسیش بە ڤیزای گەشتیاری بەشداریان لە رێوەرسمی حەج كردووە و فەریزەكەیان بە جێگەیاندووە، بەڵام ئەوانەی مردوون و بێسەروشوێنن ئەوانەن كە بە ڤیزای گەشتیاری لەو وڵاتەن و نەیانتوانیوە شوێنێكی گونجاو بۆ خۆیان دابین بكەن، وەك ئەوەی سعوودیە بۆ حاجییەكانی دیكە دابینی كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

عێراق داوای كرد له‌ مانگی ئه‌یلووله‌وه‌ هاوپه‌یمانان ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ بكه‌ن

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازيی لە مەحموود ئەلمەشهەدانی دەکات

یاسین