ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاندرو دیزلی کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکە دا کە ڕۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریتانیا کرد و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

ئەمەریکا پلانێک بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی رووسیا ئامادە دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

دڵشاد