ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان قسەی خۆی دەكات

 

گوتەبێژی پارتی، رایدەگەیەنێت، سبەی هەڵبژاردنی ئۆرگانەكانی حزب بەڕێوە دەچێت، تەنیا یەك رۆژ دەخایەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/6/2024، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كرد، سبەی هەڵبژاردنی ئۆرگانەكان دەستپێدەكات.

گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە كرد، لەناو پەیڕەو و پڕۆگرامی كۆنگرەیەی 14ی پارتی بۆ ئەو هەڵبژاردنە رێكار و رێنوێنییەكان دیاری كراوە كە چۆن بەڕێوە بچێت، پرۆسەی دەنگدان تەنیا یەك رۆژ دەخایەنێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوە كرد تا ئێستا كاتی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری نەكراوە و هەركات كاتەكەی دیاری كرا قەسەی خۆیان دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤه‌رپول هه‌نگاوێك له‌ ئه‌لۆنسۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌

یاسین

ئومێد خۆشناو ناو و ناونیشانی تاوانبارانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە و قەیسەری هەولێر ئاشكرا دەكات

سەڵاح

دۆلار زیاتر دابەزی

یاسین