ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی گەیشتە بەغدا

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن دکتۆر محەمەد ئەلتەمیم و دکتۆر فواد حوسێن جێگرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازی لێ کرا.

بڕیار وایە لەو سەردانەیدا سەرۆک بارزانی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتان لە بەغدا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانێك لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەبارەت بە ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە

دڵشاد

پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی ئالتوون ستی و هیران ستی،دوو، كۆتایی هات

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین