ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند: “چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە.”

رۆژی شەممە، (06-07-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی نوێی ئێران کرد و گوتی: “به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.”

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

یاسین

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

سەڵاح

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

گوران