ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرنگی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا

ماوەی چەند سالێکە بەردەوام هیزە سیاسییەکان و هەردوو حکومەتی کازمی و حکومەتی ئیستای بەریز سودانی و هێزەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوەتنامەی فەرمیان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی کردوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات ، بەڵام بەهۆی نیگەرانییەکانی جەنابیان لەشێوازی بەرێوەبردنی دەولەت و پێشێلکردنی مافەکانی خەلکی کوردستان بەردەوام ئەو داوەتانەی رەتکردوەتەوە.

ئەمرۆ شەممە، ٦ی تەمـووزی ٢٠٢٤، دکتۆر شاخەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا سەبارەت بە گرینگی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) له‌ پەیامێکی بڵاوکردەوە دەلێت، سەرەتا دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە ماوەی چەند سالێکە بەردەوام هیزە سیاسییەکان و هەردوو حکومەتی کازمی و حکومەتی ئیستای بەریز سودانی و هێزەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوەتنامەی فەرمیان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی کردوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات ، بەڵام بەهۆی نیگەرانییەکانی جەنابیان لەشێوازی بەرێوەبردنی دەولەت و پێشێلکردنی مافەکانی خەلکی کوردستان بەردەوام ئەو داوەتانەی رەتکردوەتەوە، دواجار و دوای شەش ساڵ و لەدوای دروستبونی کەشێکی ئەرێنی لەنێوان هەردوو حکومەت و هەندێ هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان جەنابیان دوایین داوەتنامەی قبول کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەو هەنگاوانەو بەرەوپێشبردنیان ،
بۆیە بەرێز جەنابی سەرۆک بڕیاری دا رۆژی ٣ ی تەمووز سەردانی بەغدا بکات ،

بەگشتی گرنگی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا لەم چەند خاڵە چڕ دەکەمەوە :-

یەکەم / دوای زیاد لە ٢٠ ساڵ لە روخانی رژێم و نوسینەوەی دەستورو هەموو ئەو روداوانەی رویاندا پێویست بو پرسیاری ئەوە بکرێت پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکانی دوێنێی ئۆپۆزسیون و هاوپەیمانی دوای روخانی رژێم بۆچی بەم رۆژە گەیشتوەو تاکەی دەستور ناکرێتە بناغەی چارەسەرکردنی کێشەکان ؟

دووەم / دوای نزیکەی دووساڵ لە پێکهێنانی حکومەت پێویست بو پرسیاری ئەوە بکریت ئەم حکومەتە لەسەر بنەمای رێکەوتنی نێوان لایەنەکان دامەزرا و ئەو رێکەوتنە بوە بەشێک لەمنهاجی حکومەت و لەپەرلەمان دەنگی لەسەر درا هۆکاری جێ بەجێ نەکردنی یاخود سستی لەجێ بەجێ کردنی چییەو کێ هۆکارەو ئەم دۆخە تاکەی بەو شێوە بەردەوام دەبیت و چارەسەر ناکریت ؟
بێگومان جەنابی سەرۆک وەک هەمیشە زوور راشکاوانەو بەڕوونی ئەو پرسیارانەو زیاتریشی لەهێزە سیاسییەکان کرد بەتایبەتی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت و چوارچیوەی هاوئاهەنگی کەبەرپرسیارێتی زیاتریان دەکەوێتە ئەستۆ .

سێیەم / کێشەی نێوان لایەنە سونیەکان گەیشتبوە ئاستێک چەند ساڵێکە بەتەواوی پەیوەندییەکانی نێوانیان پچڕاوە ، بەلام بەهاتنی جەنابی سەرۆک هەموان ئامادەیی خۆیان دەربڕی لەیەک جێگا کۆببنەوە و پابەندی خۆیان بەبریارەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دەربری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیشەوە ،

چوارەم / لەبارەی موچەو شایستە داراییەکانی خەلکی کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی باسی لەوە کرد کێشەکان هەرچەند گەورەو قولبێت نابێت بگاتە ئەوەی دەست بۆ قوتی خەلکی کوردستان ببرێت و تێکەڵی ململانێی سیاسی بکریت ، لەهەمانکاتدا دووپاتی کردەوە کێشەی میلەتێک نابیت تەنها لەچوار چێوەی بودجەو موچە کۆبکرێتەوە بەلکو ئێمە خاوەن دۆزێکین و بەبێ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکان گرفتەکان بەردەوام دەبن .

پێنجەم / بەشێکی زۆر لەو حزبانەی تازە لەگۆڕەپانی سیاسی دەرکەوتون زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دیداری سەرۆک بارزانیان دەکردو سەرسامی خۆیان بەراشکاوی جەنابی سەرۆک دەربڕی و خۆشحاڵی خۆیان بەدیداری جەنانیان خستە روو ،

شەشەم / هەمیشە جەنابی سەرۆک بارزانی بروای بەوەیە کۆبونەوە دەبێت لەپێناو خستنە رووی کێشەکان بێت و لەهەمان کاتیشدا چارەسەری گونجاویان بۆ دابنیریت ، بۆ ئەو بابەتە لەلایەن جەنابی سەرۆک بارزانی بریاردرا دەست بەجێ لیژنەی هاوبەش دابنریت بۆ دەست نیشان کردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان لەگەل هەردوو لایەنی لایەنی سنی و چوار چیوەی هاوئاهەنگی ،

لەکۆتاییدا سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان و تەنانەت بالوێزی ولاتان داوایان کرد سەرۆک بارزانی بەو پێگەو قورساییەی هەیەتی لەگۆڕەپانی سیاسی هاوکاربیت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابین کردنی سەقامگیری لەناوچەکە کە ئیستا بەدۆخی هەستیاردا تێدەپەرێت ،

بۆ گەلەکەمان بەگشتی جێگای شانازییە سەرۆکێمان هەیە هەمیشە خەمکی خەلک وخاکی لەئەستو گرتوەو بەئەمانەتەوە لە هەولی بەردەوامدایە بۆ زامن کردنی مافە دەستورییەکانی خەلکی کوردستان و تەنانەت عیراقیش .

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

حەوت نەخۆشخانەی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکان دروست دەکرێن

دڵشاد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

سەڵاح

باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

یاسین