ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە قوتابییە سەركەوتووەكانی خوێندنی كوردی لە كەركووك دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە سەركەوتووەكانی خوێندنی كوردی پارێزگای كەركووك كرد كە لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند: لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی، پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستانمان گەیاندە ئەم قوتابییانەی خوارەوە:-

1-  شانیا شهاب ولی

2-  سایە ئیبراهیم خەلیل

3 – لاڤە وریا سەردار

و خانەوادەکانیان، كە سێیەمی پۆلی شەشی ئامادەیی زانستین لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تێکڕای (99،43).

4- ئاڵا رشید کەریم  بە کۆنمرەی 91،63: یەکەمی پۆلی شەشەمی بەشی وێژەیی کەرکووک.

5-  سروە رزگار حەمە، دووەمی پۆلی شەشەمی وێژەیی لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی: 89،14.

6-  شەهێن بەهائەدین فەتاح: سێیەمی پۆلی شەشەمی وێژەیی لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە کۆنمرەی 86،14.

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها سوپاسی ئاراستەی مامۆستایان كرد لە خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ 200 ڕێگەپێدانى دیکەى دروست کردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان ده‌كرێت

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: حکومەتی عێراق هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی شنگالی جێبەجێ نەکردووە

دڵشاد

حکومەتی هەرێم هەشت پرۆژەی جیاواز لە قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکات

سەڵاح