ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه‌

به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٨/٣ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیرییان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گوتی: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی بده‌ن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەته‌کانی کار.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له‌ یادی ده‌ ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستا و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد، هه‌وره‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی عێراقی فیدرال و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شه‌نگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق دەكات

دڵشاد

خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریاى باشوور ڕادەگەیەنێت

دڵشاد