ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق:بۆ پشتگیریکردنی ئێزدیه‌كان پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاریان وەبەرهێنان كردوه‌

 

لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدیه‌كاندا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پابەندبوون و پاڵپشتی خۆی بۆ هەموو قوربانیان و ڕزگاربووانی ئێزیدی بن ده‌ستی داعش دووپات كرده‌وه‌ ، وتیشی، لە ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌وه‌ زیاتر لە پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاریان وەبەرهێنان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کۆمەڵگایانەی کە زۆرترین زیانیان لەلایەن داعشەوە بەرکەوتووە.

راشیگه‌یاند: لە پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاریان وەبەرهێنان كردوه‌ بۆ پشتگیریکردنی ئێزدیه‌كان کە زۆرترین کاریگەری داعشیان لەسەرە. باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: پشتڕاستی دەکەینەوە کە پاڵپشتی تەواومان بۆ پێکهاتەی ئێزیدی درێژخایەن و به‌رده‌وامه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌وه‌ زیاتر لە پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاریان وەبەرهێنان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کۆمەڵگایانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەلایەن داعشەوە. ئەم هاوکارییە بریتییە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و دەروونی کۆمەڵایەتییەکان، پاراستن، بەڵگەنامە مەدەنییەکان، و ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانە و ماڵەکان، هەروەها وەک دابینکردنی دوو پۆینت سێ ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش.

باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ ئەم هاوکارییە پاڵپشتی ڕزگاربووان دەکات بۆ ئەوەی بە ئاشتیانە بژینو میراتی کولتووری و ئایینییان بپارێزن، جەختی لەسه‌ر پابەندبوونی خۆی كرده‌وه‌ به‌ گێرانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هەموو ئاوارە زێدییه‌كان بۆ زێدی خۆیان ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به‌ بڕی زیاتر له‌ 5 ملیار دینار چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە

یاسین

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌:

دڵشاد