ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی لایەنگرانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستانی كرد.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

له‌ يادى چل و حەوت ساڵه‌ی دامەزراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سه‌رۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و ته‌واوى جه‌ماوه‌ر و لایەنگرانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ خەبات و تێكۆشانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان و قوربانييه‌كانى له‌پێناو ئازاديدا ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و ڕۆڵى له‌ ژيانى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/8/8

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر… دوو كەس بە تۆمەتی رێگریكردن و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵك دەستگیركران

سەڵاح

وەیسی سەعید وەیسی: پێویستە رۆڵەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵوەستە لەسەر کردەوەکانی پەکەکە بکەن

دڵشاد

تۆمەتباری شەڕەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ دەستگیرکرا

سەڵاح