ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی، شاندێک دەچێتە بەغدا

 

وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، بۆ گواستنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی بۆ سەر حكوومەتی عێراق، چاوه‌ڕوانی دیاریكردنی كاتێكن بۆ سه‌ردانی به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  ڕایگەیاند: هەماهەنگی و گفتوگۆ كراوە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە كە لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێكهێنراوە لەگەڵ لیژنەیەكی باڵا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەین و لەگەڵ دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەكانی عێراق گفتوگۆ بكرێت بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ گواستنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم بۆ سەر بەغدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: لەگەڵ نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی كاتی سەردانی شاندەكە بۆ بەغدا دیاری بكرێت.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی زیندانییە سیاسییەكانی سەر بە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیاتر لە 21 هەزار زیندانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران لە ماوه‌ی پشووی نەورۆزدا رۆژانە ٤٢ کەس گیانیان لە دەست داوە

سەڵاح

بچڕانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

سەڵاح

سەرکۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی باس لە ئامادەکاریی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران دەکات

یاسین