ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ سنوری مه‌خمور و قوشته‌په‌ به‌ به‌های زیاتر له‌ 14 ملیار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌كرێت

 

بە گووژمەی 14ملیار و 200 ملیۆن دینار  پارێزگای هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لەسنوورەکانی مەخموور وقووشتەپە ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یه‌كشەممە 11-8-2024  بەسەرپەرشتی  ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و  سه‌نگه‌ر كانه‌بی  بەرپرسی لقی23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەئامادەبوونی مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و هەردوو قایمقامی قه‌زای مه‌خموور و قووشتەپە و  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و بەڕێوەبەرانی ناحییە و سەرۆک شارەوانییەکانی هەردوو سنوور و بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری هەولێر و بەڕێوەبەری درووستکردن و چاککردنی ڕێگەوبانی هەولێر و بەرپرسی لێژنە ناوچەکان و كارگێڕانی لقی23ی قه‌ره‌چوغی پارتی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەگای لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان  بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر گوژمەی (14)  ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی ئاوه‌دانی له‌ سێكته‌ره‌كانی ئاو و كاره‌با و رێگه‌و بان و قوتابخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستی لە سنووری قەزاکانی مه‌خموور و  قووشتەپە و ناحییەکانی سەر بەو دوو قەزایە، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ڕاگەیاند و له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست بە جێبەجێکردنیان ده‌كرێت.

هەروەها پارێزگارى هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنى کۆنفرانسەکانی ناوخۆیی پارتی ئاراستەی ئامادەبووان کرد، کە توانیان متمانەی بنکە جەماوەرییەکان بەدەست بهێنن و لە هەڵبژاردندا سەربکەون و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ سەنگەر کانەبی گەورە بەرپرسی لقی23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای بەخێرهێنانی پارێزگاری هەولێر و تیمەکەی، خۆشحاڵی خۆی بە تەرخانکردنی ئه‌و گوژمه‌ بۆ سنووری لقی23ی قەرەچووغ نیشاندا و داوایكرد هه‌ماهه‌نگییه‌كان لەپێناو خزمەتگەیاندنی هاووڵاتییان به‌رده‌وام بن.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئاسانکاری زیاتری راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و پرسەکانی کەمکردنەوەی ڕۆتین و رێزگرتنی زیاترلەهاووڵاتییان کرایەوە، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکوەزیران مەسرور بازرانی جەختی لەسەر دەکاتەوە.

گرفتی زەوییەکانی حەرەمی گوند و جێبەجێکردنی

بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەبارەی زەوییە سندووقییەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە خزمەتی زیاتر بە چینی هەژاران و کەمدەرامەتان و کەمکردنەوەی گرفتی نیشتەجێبوون دەکات.

دواتر بەشێک لە پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێرى بۆ ساڵى 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى پەرەپێدان بۆ ئامادەبووان لەلایەن جێگری پارێزگاری هەولێر خرایەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

سەڵاح

پەیامێكی پیرۆزبایی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس

گوران

شەقامێکی 20 مەتری و پردێک بۆ بەیەکبەستنەوەی گەڕەکی ژین و برایەتی لە هەولێر درووست دەکرێت

یاسین