ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا دەكات

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/8/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستێڤ بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده ‌بوو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى پێشووى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، ئه‌ويش لاى خۆيه‌وه سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

له‌ ديداره‌كه‌دا به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوبه‌شى و هاوپه‌يمانيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه‌ و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە ڕکابەری ئارسناڵی پێشەنگ

sirwan