ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمەتباری شەڕەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ دەستگیرکرا

 

ئاسایشی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی کەسێک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی راگەیاند.

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە:

لەڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/٢٠ تۆمەتبار (أ ، م ،ع) لەگەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەلاێەتی بەچەکێکی بێ مۆڵەت هێرشی کردۆتە سەر هاوڵاتیەک لەشوێنی کارەکەی و چەند فیشەکێکی تەقاندوە ،لەسەر ئەم تۆمەتە بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بونی هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پەنا نەبەنە بەکارهێنانی چەک و خۆیان کێشەکانی خۆیان یەکلای نەکەنەوە ،بەڵکو بەڕێگای یاسا داوای مافی خۆیان بکەن ،هەروەها هەرکەسێک چەک بەکاربهێنێت و تەقە بکات لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت

سوپاسی هەر هاوڵاتیەک دەکەین کە پابەندە بە جێبەجێکردنی یاساوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٢٠٢٤/٨/٢١

هەواڵی پەیوەندیدار

حۆو بایدن واژوو له‌سه‌ر پڕۆژە یاسایه‌كی نوێی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح

عێراق پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە دەکات

یاسین

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین