ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لەبەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 24/8/2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاری و پشتیوانیی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەورووپا، جەختی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانیان و درێژەدان بە هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی بەشداریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەورووپا بەتایبەتی کرا، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح