ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى جووت سایدی شەقامی “گەزنە”یان بەسەرکردەوە

 

ئەمڕۆ شەممە 2024.8.24، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى جووت سایدی شەقامی گەزنە تاکو شەقامی 120 مەتریان بە سەرکردەوە، کە شەقامێکى گرنگ و ستراتنیژى شارى هەولێرە و لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوژمەى ( 5 ملیار و 250 ملیۆن دینار)، لە پێناو چارەسەركردنی گرفتی هاتووچۆى هاوڵاتییان لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەلایەن کۆمپانیای هێمن گروپ دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیاندا، که هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی ناوەندی و کارزان عەبدوالهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج یاوەریان بوون، وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشیان لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانى پڕۆژەکە، کە بەدیزان و بەشێوەیەکی سەردەمیانە کارەکانیان ئەنجامداوە، ئاماژەیان بەوەدا کە پڕۆژەکە تا ئێستا كارێكی زۆر باشی تێدا كراوە، ڕاشیانگەیاند، ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە بۆ شارى هەولێر و جەختیان لە بەردەوامیدانى پڕۆژەكان کردەوە، دووپاتیشیان کردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕژدە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان.
جێگەی باسە، گرنگیی شەقامی دووسایدی گەزنە لە كاتی تەواوبوونیدا شەقامی خێرای 120مەتری هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، واتە بەستانەوەی هەولێر و دهۆك بە شەقڵاوە – حاجی ئۆمەران و بەستانەوەی بە كۆیە و سلێمانی، بەوەش كاریگەری زۆرى دەبێت لەسەر جوڵەى بازرگانى و ئاسانكاری هاتوچۆی هاوڵاتییان لە شاری هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین: ئاستی خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردن‌ هه‌موو ناوچه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌

دڵشاد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق

یاسین