ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن كرد

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خالد حنیفات وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری كشتوكاڵی ئوردن سڵاوی تایبەتی (شا عەبدوڵڵا)ـی پاشای ئوردنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و ئەوەشی خستەڕوو كە پاشا و گەل و حكوومەتی ئوردن خۆیان بە دۆستی گەلی كوردستان دەزانن. وەزیری كشتوكاڵی ئوردن ستایشی ئەو بووژانەوە و پێشكەوتنەی كرد كە سەرباری بوونی قەیران و گرفت و ئاستەنگی زۆر، لە ماوەیەكی كەم لە هەرێمی كوردستاندا هاتووتە ئاراوە و داوای كرد كە پەیوەندییەكانی هەردوولا لە ئاست و بوارە جیاجیاكان بە تایبەت كشتوكاڵ و ئاوەدانكردنەوە بەرفراوانتر ببن.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی، (شا عەبدوڵڵا)ـی پاشای ئوردنی وەك دۆستێكی نزیك و برا وەسف كرد و وێڕای ئاماژەپێدان بە پەیوەندیە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن، جەختی لە بەردەوامی و بەهێزتركردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە.

بارودۆخی سیاسی و ئالنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە و عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ باران له‌ گشت ناچه‌كان جیاجیاكان ده‌بارێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئافره‌تان ده‌كات

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

دڵشاد