ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو و بەم نزیکانە دەکرێتەوە

 

نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2024.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى نۆژەنکردنەوەى، بە یاوەرى قائیمقامى قەزایی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و بەرێوەبەرى ناحییەى کەسنەزان و بەرێوەبەرى مۆنۆمێنتی شەهیدان و بەڕێوەبەرانى ئاودێرى و ئاوەڕۆى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى کەسنەزان، مۆنۆمێنتی شەهیدانى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی ( 5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگای هەولێر نۆژەنکراوەتەوە و بەم نزیکانە بەڕووى هاوڵاتییان دەکرێتەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى کارەکانى نۆژەنکردنەوەکە و کەم و کوڕى کێشە و گرفت و پێداویستیەکانى کۆڵییەوە و لە نزیکەوە بەشەکانى بەسەرکردەوە و دەستخۆشى لە ئەندازیار و کرێکار و سەرپەرشتیاران کرد بۆ بە ئەنجامگەیاندنى کارەکان.

جیگەى باسە، مۆنۆمێنتی شەهیدان کە کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان و وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە، پڕۆژەیەکى تەواونەکراو بوو و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لە سەر خەرجکردنی گوژمەی ( 5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەى.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزشکیان لە بەرانبەر کێشەی ئابووریی قورس دایە

سەڵاح

هەنگاوێکی دیکەی دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆكانی كوردستان دەستی پێ کرد

سەڵاح

وەزیری بەرگریی ئێران: هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ئامانجەکانی پێکاوە

یاسین