ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد(د.خ)

 

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ تەواوی کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.

لەم دەرفەتەدا وەک چۆن هەرێمی کوردستان هەمیشە نموونەی وڵاتی فرە ئایین و ئایینزاکان بووە، هەمدیسان جەخت دەکەینەوە سەر قووڵکردنەوە و پتەوکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و هەماهەنگی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندووتیژی لە هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە بیرەوەری لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(حەزرەتی محەمەد) دروودی خودای لەسەر بێت لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی ڕەبیعولئەوەل ١٤٤٦ی کۆچی
١٥ی ئەیلوولی٢٠٢٤زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید تووشی پێكان هات

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

یاسین

لە هەولێر دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنی بەیانیان بۆ کرێکاران کرایەوە

سەڵاح