ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕيى دهۆك كۆبووه‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ پارێزگاى دهۆك، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/9/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى پارێزگاى دهۆك و كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزاريى گشتى له‌ ناوچه‌ جياكانى سنوورى پارێزگاكه‌ تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه‌ سه‌ر پێداويستييه‌كانى پارێزگا و قه‌زا و ناحييه‌كانى و باس له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌م يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان، كرا.

به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى ناوچه‌كه، وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ به‌رنامه و خشته‌‌ى ئه‌و كار و پرۆژانه‌ى له‌ چه‌ندين بوارى جيادا له‌ژێر جێبه‌جێكردندان، يان پلانى جێبه‌جێكردنيان هه‌يه‌، ديد و سه‌رنجى خۆيان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى زياترى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان خسته‌ ڕوو.

ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هێمن و ئارامى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و باپه‌ندى به‌ ڕێنماييى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانه‌وه‌ كرد.

له‌ كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزيان ستايش و ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه‌‌ كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتييان و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح

بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێك بۆ هەرێمی كوردستان دەردەكات

یاسین

کۆمپانیای TCL یەکەم فلیمی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت

یاسین