ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕيى سلێمانى كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/9/24  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له‌ ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه‌، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى پارێزگاى سلێمانی، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارييه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تيشك خرايه‌ سه‌ر پێداويستييه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه‌.

نێچيرڤان بارزانى، باسى له‌ گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له‌ به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانيى هه‌ڵبژاردن له‌ سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيريى خۆى بۆ كارگێڕيى پارێزگاكه، بڕيارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌يه‌ك له‌ داواكارييه‌كانيانی دا.

چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ كه‌رته‌ جياجیاكان له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به‌ كاروبارى پارێزگاكه‌وه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ روویدا 4كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح