ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پشدەر ئیبراهیم : بۆ ئەوەی سلێمانی خزمەتی زیاتر بكرێت دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

كاندیدێكی پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت پارتی دەیەوێت ئەوە خزمەتگوزاریانەی لە شاری هەلێر و دهۆك هەیە لە سلێمانیش جێبەجیان بكات ئەمەش بەوە دەكرێت پارتی دەسهەلاتداربێت لەو شارە بۆیە ئەركی خەلكی شاری سلێمانیە ئەمجارە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن هاولاتیان دەتوانن بەراوردێك بكەن لە نێوان شارەكانی ژێر دەسهەلاتی پارتی و شاری سلێمانی كە دەسهەلاتێكی كەمینە دەستی بەسەر ئەو شارەدا گرتووە .

پشدەر ئیبراهیم كاندیدی ژمارە 10ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگایی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر خەلكی شاری سلێمانی پارتی هەلبژێرن ئەوە دەستی ئاوەدانی و خزمەت زیاتر دەگاتە ئەوشارە ئەو بەربەستەی لەبەردەم ئاوەدانی ئەو شارە هەیە پێویستە دەنگدەران ئەمجارە ئەو بەربەستە بشكێنن دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن .

پشدەر ئیبراهیم گوتیشی خەلكی شاری سلێمانی خەلكێكی رۆشنبیرو تێگەیشتوە دەزانن لە سالانی رابردوو بەكارهێنراون بازرگانی بە دەنگەكانیان كراوە بۆیە دەنگدەران ئێستا بۆیان ئاشكرابووە كێ خزمەتیان دەكات كێ بازرگانیان پێوە دەكات وە دەزانن پارتی خاوەن بڕیارە پارتی خاوەن قسەی خۆیێتی پارتیە دروستكەر و پارێزەری دەسكەوتەكان .

ئەوكاندیدەی پارتی گوتیشی من پسپۆریەكەم لەبارەی ئەندازیاری نەوتم دەمەوێت ئەو ناوچەیە وەكوو شارەكانی تری هەرێم خزمەتگوزاری بۆ بكرێت چونكە ناوچەێكی دەولەمەند بە نەوت بە كانزا سروشتیەكان بە ئاو بە خاكێكی باش پێویستە هەموو ئەو بوارانە كاریان لەسەر بكرێت ئەمەش بە هاندان و پلان و پرۆژە دەكرێت ئەمەش لەرێگای پارتیەوە دەكرێت ، وە دەمانەوێت ئەو گەنجانەی ئێرە بەجێدەهێلن ئەو گەنجانەی نیشتیمان بۆتە شوێنی ناشتنی خەونەكانیان بیان خەینە سەر كارو پیشە دەمانەوێت كارگەی گەورە دروستبكرێت بۆ بوارەكانی كانزا خاوەكان و وەبەرهێنان لە بواری نەوت بكرێت تاوەكوو گەنجی خۆمان بخەینە سەركار دەمانەوێت كورستانێكی بەهێز و داهاتی هەمە چەشنمان هەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung دوو مۆبایلی لە زنجیرەی A نمایش دەکات

یاسین

بۆیەکەم جار مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەت 50 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

یاسین