ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی: پارتی دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی دز و جەردە بهێنێت

 

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “پارتی دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی دز و جەردە بهێنێت.”

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەرنەڤاڵی جەماوەریی پارتی لە شاری سۆران رای گەیاند: “خەڵکی دەڤەری سۆران، خۆشحاڵم کە دەبیینم کە ئێوە بڕیارتان داوە پارتی براوە بێت، ئەمڕۆ لە مەڵبەندی بارەگای بارزانی نەمر، لەو شوێنەی کە شۆڕشی ئەیلوول سەرکردایەتیی گەورەترین بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی دەکرد، کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی کۆتا بڕیار لە هەڵبژاردنی داهاتوو بدەین و لیستی پارتی سەربخەین.”

گوتیشی: “دەبێت بیرمان بێت دوای چەند رۆژی تر دەچینە سەر سندووقی دەنگدان، ئێمە کە دەنگ دەدەین بڕیار لە چارەنووسی و وڵات و شێوازی حوکمڕانی دەدەین، دەبێت وریا بین کە حوکمڕانیی داهاتوو ڕادەستی کێ دەکەین، دەبێت بزانین ڕابردووی ئەم لایەنانەی کە داوا دەکەن لەم هەڵبژاردەن دەنگ و متمانەی خەڵکی کوردستان وەرگرن دەبێت بزانن کێن و ڕابردوویان چییە و چ بەرنامەیەکیان هەیە؟ ئەم بڕیارانەی ئێوە چارەنووسی ئێوە و نەوەکانتان دیاری دەکەن، زۆر بە وردی بڕیاری خۆتان بدەن.”

لەبارەی دروشمی لایەنەکانەوە، مەسرور بارزانی رای گەیاند: “ئەوان یەک دروشمیان بۆ ئێوە پێ نییە کە باسی باشترکردنی دۆخ و گوزەرانی ژیانی ئێوە بکەن، تەنیا دروشمی لایەنەکان هەموو بۆ نائومێدکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.”

ئەوەشی خستە روو: “هەروەکوو چۆن لە پێشوو ئەو لایەنانە نەیانتوانی پارتی ڕابگرن، ئێستاش ناتوانن پارتی ڕابگرن، ناتوانن پارتی بوەستێن و بە ئامانجە چەپەڵەکانی خۆیان بگەن.”

جەختیشی کردەوە: “بۆ ئەوەی كێشەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر بكرێت، دەبێ ئەو كارگانەی بۆ ماددەی هۆشبەر دروست كراون، تێك بدرێن. بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت، ئەوانەی پارە سپی دەكەنەوە و بە فڕۆكەی تایبەت پارە لە وڵات دەبەنە دەرەوە، دەبێ ئەوانە نەمێنن.”

ئاماژەشی بەوە دا: “پارتی خۆڕاگربووە، خۆڕاگربووە بەرامبەر بە پیلانی ناحەزان و دوژمنان، لەمەودواش بەرامبەر هەرچی مەترسییەکە خۆڕاگر دەبێت، پشت بە خوا و بە هاوکاریی و پشتیوانی ئێوە پارتی قەت لە هیچ دوژمنێک نەترساوە و لەمەودواش ناترسێت، چۆن خوڕاگربووە لەمەودواش خۆڕاگر دەبێت.”

جێگری سەرۆکی پارتی روونیشی کردەوە: “پارتی دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی دز و جەردە بهێنێت و یاسا سەروەر بێت لەم وڵاتەدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ھەژماری من ھەنگاوێکە بۆ بوونیادنانی حکوومەتی ئەلیکترۆنی

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

sirwan

سەیرترین بەقاچاخ بردنی پارە ئاشکرا دەکرێت

یاسین