ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

 

سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کەڕنەڤاڵی ئەمڕۆی شاری دهۆک، کە بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو، بە هۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان
لە ناو یاریگای دهۆک، داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار هاندەر و لایەنگرانە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەن، کە بەهۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانێ بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەڕنەڤاڵە مەزنە، لێرەدا وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ دڵسۆزی و پەرۆشیی ئەو ئازیزانە و سەرجەم جەماوەری خۆشەویستی شاری دهۆک و بادینان، داوای لێبووردنیان لێ دەکەین و، لێرەوەش هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
١٢ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهانی له‌ ئیماڕات ده‌كات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

یاسین