ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیان عومەر: یەكێتی هیچ كارێكی باشی نەكردووە تا بانگەشەی بۆ بكات

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت دوای سالی 2014 بوجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بڕا حكومەتی هەرێم دوایكرد لە رێگایی كۆكردنەوەی داهاتی ناخۆ پرۆژەكان ئەنجام بدرێت لە هەردوو پارێزگایی دهۆك و هەولێر داهاتەكان كۆ دەكرانەوە دەخرایە خزمەت شارەكە و هاولاتیان بەلام بەداخەوە لێرە داهاتەكان دەخرانە خزمەت حزب .

نیان عومەر كاندیدی ژمارە 51ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند پارتی ئەمجارە هەولدەدات حكومەتێكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دروست بكات تاوەكوو بتوانێت خزمەت بە هەموو شاروو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بكات هێزە ئەمنیەكان بكات بە هێزێكی نیشتیمانی رێگری بكات لە بە تالان بردنی داهاتی هاولاتیان .

نیان عومەر گوتیشی حزبەكان بانگەشەی توندیان بەكار هێناوە دژی پارتی دەیانەوێت لەو رێگەیەوە شكستەكانی خۆیان داپۆشن چونكە هیچیان بۆ هاولاتیان پێ نەبووە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە دەنگی خەلك بە دەست بهێنن كە كەلكیش لەوە هۆشیار ترە باوەریان پێبكات پارتی خزمەتی خەلكی كردوە دەیەوێت هەر لەو رێگەیە بەردەوام بێت و بانگەشە بكات .

نیان عومەر باسی لەوەشكرد لە خولی داهاتووی پەرلەمان دەمانەوێت پرۆژەو ئاوەدانی بگەێنینە شاری سلێمانی دەمانەوێت ئەو حكومە نەهێلین كە گرنگی بە شاری سلێمانی نادات رێگریشە لەوەی حكومەت خزمەت بەو شارە بكات .

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دیاربەکر.. (15)ەمین پیشانگای میزۆپۆتامیا تایبەت بە “گەشت و گوزار و کشتوکاڵ” کرایەوە

دڵشاد

بۆمبێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

یاسین

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە قوتابییە سەركەوتووەكانی خوێندنی كوردی لە كەركووك دەكات

سەڵاح