ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆشیار حوسێن : خەلكی هەلەبجە لەوە گەیشتووە تەنها پارتی دەتوانێ خزمەتیان بكات

سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەلەبجە دەلێت هەلەبجە بەشێكی گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستانە لای پارتی هەلەبجە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ئێمە دلگرانن لەو دۆخەی ئێستا لە لەو شارە هەیە چونكە دەبوایە خزمەتی زیاتری ئەو شارە بكرابا .

هۆشیار حوسێن سەرۆكی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەلەبجە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە هەلەبجە خزمەتگوزاری وەكوو پێویست نیە ئەمەش حزبی دەسهەلاتدار لەو ناوچەیە لێی بەرپرسە ئێمە وەكوو پارتی دەمانەوێت هەلەبجە هاوشێوەی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاری تێدا ئەنجام بدرێ تاوەكوو خەلكی ناوچەكە بۆ شارەكانی تر كۆچ نەكەن .

هۆشیار حوسین گوتیشی ئێمە وەكوو پارتی هەولدەدەین خزمەتگوزاری زیاتر بە شاری هەلەبجە بگەێنین وەك چۆن ناوچەكانی ژێر دەسهەلاتی پارتی خزمەتگوزاریان بۆ كراوە ئاواش لە هەلەبجە بكرێت خەلكی هەلەبجەش لەوە گەیشتووە تەنها پارتیە دەتوانێت خزمەتیان بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد بێسەری : هەمووكات پەیامی پارتی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیە

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

دڵشاد