ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف به‌رزنجی: كاره‌كانم شایه‌تی ئه‌وه‌ن چیم كردووه‌

كاندیدی ژماره‌ ٤٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە له‌ ڕابردوودا له‌چه‌ند قۆناغێك كارم كردووه‌، كاره‌كانم شایه‌تی ئه‌وه‌ن چیم كردووه‌، ده‌نگ به‌ لیستی پارتی بده‌ن و به‌كردار ده‌یسه‌لمێنین.

عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف به‌رزنجی، كاندیدی ژماره‌ ٤٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: زۆربه‌ی خه‌ڵكی بازنه‌ی هه‌ولێر ده‌مناسن و من به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ ده‌ده‌م به‌كردار بیسه‌لمێنم خزمه‌تكاری خه‌ڵكی ده‌بین، له‌ ڕابردوودا له‌چه‌ند قۆناغێك كارم كردووه‌، كاره‌كانم شایه‌تی ئه‌وه‌ن چیم كردووه‌، ده‌نگ به‌ لیستی پارتی بده‌ن و به‌كردار ده‌یسه‌لمێنین.

هەروەها عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف به‌رزنجی، كاندیدی ژماره‌ ٤٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی لە ھەر شوێنێک بواری بۆ بڕەخسێت، ئاوەدانی دەکاتەوە، شارستانیه‌ت و شارسازی، لە داھاتوودا زیاتر خزمەتیان دەکەین بەبێ جیاوازی و ئەگەر چووین بۆ پەرلەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکەین و دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بە قیڕتاوکردنی دووسایدی گەزنە کرا

یاسین

پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

سەرهەد بایز : پارتی واتە كورد و كوردستان

گوران