ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه‌

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو جانێت ئالبێردا باڵيۆزى نوێى شانشينى هۆڵه‌ندا له‌ عێراق، كرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ئالبێردا خۆشحاڵيى خۆى به‌ سەردانەکەی و ده‌ستبه‌كاربوونی لە هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هەروەها پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان، كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له‌ بواره‌ جياكاندا، كرده‌وه‌‌ و ستايشى ڕۆڵى هۆڵه‌ندا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌ڵه‌تيى دژى داعشدا و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرا.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌وه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

‎ئه‌ردۆغان: سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م

گوران

توركیا مه‌ترسی له‌سه‌ر چەکی ناوکی ئیسرائیل هه‌یه‌

سەڵاح