ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەکاتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دەست بە پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكرێت، بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەش بڕیاری دا وەك سەرەتا بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 16 دۆلار بدات بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا ئەو كاتەی رێككەوتنی كۆتایی لەسەر دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازی هەمواركردنەوەی ماددەی 2 لە یاسای بودجەی سێ ساڵە ژمارە (13ی ساڵی 2023) تایبەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان پەسەند كرد.

بەگوێرەی هەمواركردنەوەی ماددەكە، نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان رادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی (سۆمۆ) و وەزارەتی نەوتی فیدڕالی دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی 60 رۆژ دیاری كرا بۆ ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بگەنە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

هەروەها بڕیاردرا لەلایەن لایەنێكی راوێژكاریی نێودەوڵەتییەوە بڕی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق دیاری بكرێت.

ئاماژە بەوەشدرا كە تا لایەنە راوێژكارییە نێودەوڵەتییەوە بڕی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخەملێنێت، بڕی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت بدرێت بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. لە یاریێکی دراماتیکی تورکیا شکستی بە جورجيای هاوسێی هێنا

sirwan

کەسی دووەمی حەماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كرایه‌ ئامانج

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت: ئیرادەیەکی بەهێزمان بۆ ڕووبەرووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

یاسین