ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ئاندرو بیزلی كونسوڵی بریتانیا لەهەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان و ڕێژەی بەرزی بەشداریی خەڵك لە دەنگدان و بەڕێوەچوونی لە كەشێكی ئارامدا لە سەرۆك بارزانی كرد. لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەلی كوردستانی كرد كە بەم ڕێژە بەرزە بەشداریی هەڵبژاردنیان كردووە.

دانوساندنەكانی پەیوەست بە پێكهاتە و ئەجێندای حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت ڤیتۆی لەسەر كەس نیە و پێویستە گفتوگۆكان لە چوارچێوەی یەك هەرێم و یەك پەرلەمان و یەك حكوومەت و یەك هێزی پێشمەرگەدا بێت.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و كاریگەریی لەسەر هاوكێشەكانی جیهان و ناوچەكە و هەروەها بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی 18 ئۆتۆمبێل هاوكاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی دهۆک دابه‌ش ده‌كرێت

سەڵاح

مەسرور بارزانی : لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتی مووچە چارەسەر دەکرێت

یاسین

ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە پەیوەندی بە ئێرانەوە بگرێت

یاسین