ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ـی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریک دۆریل باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە (یان برێم) کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد و پێزانینشی بۆ ڕێژەی زۆری بەشداریی هاووڵاتیانی هەرێم لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوودا هەبوو.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتیان و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ شەرعیەت و دامەزراوەکانی هەرێم لە قەڵەم دا و سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنەکانیشی کرد بۆ چاودێریکردنی ئەو هەڵبژاردنە.

هەر لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و جەختیش لە پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بایەخدان و پاڵپشتیکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەتساڵەی لەدایکبوونی خاتوو دانیال میتێران کە ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی 2024 لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بەئاسانی ئیتاڵیای تێکشکاند و بردیەوە

sirwan

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

یاسین

سه‌رۆك بارزانی به‌و شێوه‌یه‌ باسی ڕاپه‌ڕینی 1991 ده‌كات

یاسین