ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبوویەوە

ڕۆژی هەینی 22ی تشرینی دووەمی 2024 لە پەراوێزی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی کۆماری تورکیا کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئاڵوگۆڕکران و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ڕێکارەکان بۆ باشترکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە گفتووگۆیان لە بارەوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کوڕ و برای شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات

دڵشاد

سیستەمێکی نوێی ئاگرکوژێنەوە بۆ بازاڕی قەیسەریی دادەنرێت

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین