ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەیدەر عەبادی : ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و كه‌س ده‌یكه‌ن ڕه‌نگه‌ ده‌رگای دۆزه‌خ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بكه‌نه‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق له‌ كۆڕبه‌ندی مێپس له‌ دهۆك ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و كه‌س ده‌یكه‌ن ڕه‌نگه‌ ده‌رگای دۆزه‌خ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بكه‌نه‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، وتارێكی له‌و كۆڕبه‌نده‌دا پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ له‌م دواییانه‌دا كرا، هه‌روه‌ها داوام وایه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتوون، سه‌ركه‌وتووبن له‌ یاسادادانان و عێراق له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ ئه‌وه‌ی نیزامێكی سیاسی دابنێت و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاڵنگارییه‌كان سه‌ربكه‌ویت.

گوتیشی، ئه‌مڕۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانگاریی رێشه‌ییدایه‌ به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌دایه‌ و ئامانجی نوێ و سیاسی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها عێراق به‌شێكه‌ له‌مه‌ و سروشتی ستراتیژیه‌تی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر وڵاتی ئێمه‌ و هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ململانێ هه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئۆكراینا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان ته‌واو هه‌بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند، په‌یامی من بۆ هه‌موو سیاسیه‌ك ئه‌ویه‌ كه هه‌ڵه‌یه‌ سیاسی زۆر كارگه‌ری ده‌بێ و ئه‌وه‌شمان بینیوه‌ له‌ مێژووی عێراقدا و خاڵێكی تر كه‌ زۆر مه‌رسیداره‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی دابه‌شكاری هه‌بێ له‌ كاتی بڕیاردان به‌تایبه‌ت بڕیاری نیشتمانی كه‌ لێره‌ نامه‌وێ ورده‌كارییه‌كانی باس بكه‌م، بۆیه‌ هه‌ر بڕیارێك بدرێ ده‌ێ به‌ ئه‌قڵانی بدرێ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌ركه‌وتنمان.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێویسته‌ ئێمه‌ چاكسازی بكه‌ین، چونكه‌ ئێستا ناتوانین چاكسازی بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئالنگاریه‌كان له‌پێشه‌، بۆیه‌ ده‌بێ له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست پێبكه‌ین و سه‌روه‌ری وڵات بپارێزین، پیویسته‌ بڕیاره‌ نیشتمانییه‌كان به‌ سه‌ربه‌خۆیی بدرێن و ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی یساسی و كه‌س ده‌یكه‌ن ڕه‌نگه‌ ده‌رگای دۆزه‌خ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ڕێگه‌یان لێ بگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : گۆڕانکاری نەک تەنیا پێویستە، بەڵکو زەرورەتێکی حەتمیشە

یاسین

ڕووسیا هێزێکی نوێی سەربازیی لە گوندەکانی کۆبانێ جێگیر کرد

سەڵاح

سه‌رۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسوڵى نوێى به‌ريتانيا کرد

سەڵاح