ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌وادەى هونه‌رمه‌ند زاهير عه‌بدوڵڵا ده‌كات

بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو زاهير عه‌بدوڵڵا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوكارانى به‌ڕێزى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌ز‌ه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/24

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft وەشانێکی نوێی راگەیاند

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مريكى دەکات

دڵشاد

نۆ تۆمەتبار لە بەغدا دەستگیرکران کە یەکێکیان ڕفێنەر بووە

سەڵاح