ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

دڵشاد شەهاب، ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە، 30ـی تشرینیی دووەمی 2024، شاندی دانوستانکاری پارتی، سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن لە شاری سلێمانی.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاند و پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سباح ئەندامانی شاند.
شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و پێکهاتووە لە رێواز فایق، سالار لالە سەرحەد و رزگار حەمە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە  بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شیاع سوودانی بانگهێشتی سەرکۆماری نوێی ئێرانی كرد

سەڵاح

هەڕەشەی بەرپرسانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامە

سەڵاح

زاخۆ… تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە داواكراو بوو

دڵشاد