ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ماڵئاوايى له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا کرد

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/11/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازیی له‌ خاتوو ئێلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق، کرد‌.

له‌ ديدارێكدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى خاتوو ڕۆمانۆوسكیی كرد بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست. لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ڕۆمانۆوسکی سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، كرد.

گفتوگۆی لایەنە سیاسییە براوەکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو

هەواڵی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی خوێندکاران بەهۆی شەڕی غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکا فراوانتر دەبێت

سەڵاح

تورکیا مانگی ڕابردوو 20 هەزار و 500 پەنابەری سوریای بۆ وڵاته‌كه‌یان گەڕاندەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی مەدا دەكات

یاسین