ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ ئەنجامى وەرگرتنى  قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2024- 2025) رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.سگڤان دۆسکی: دێ کارکەم ل چارچوڤێ سیاسەتا پارتی یا نەگۆردا

سەڵاح

ئیسرائیل بە فەرمی كوژرانی (یەحیا ئەلسینوار)ی ڕێبەری بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند

سەڵاح

سلێمانی.. دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیر كران

یاسین