ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی پەروەردە پشووی قوتابخانەکانی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردە ماوەی پشووی لە ناوەندەكانی خوێندن و قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییەكانی بەبۆنەی سەری ساڵەوە راگەیاند.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: لە ڕێکەوتی 25ی 12ی 2024 پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێ دەکات تا رێكەوتی 2ی 1ی 2025.

راشیگەیاند: لە رێکەوتی 4ی 1ی 2025 هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و کرداری پیشەیی لە ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام دەدرێت.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، لە سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان لە رێكەوتی 25/12/2024 پشووی فەرمی دەبێت تاوەكو 2/1/2025، هەروەها لە رۆژی 5/1/2025 دەوامی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێك لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

دڵشاد

کۆمپانیای شاومی زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 14T نمایش کرد

یاسین

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە د.مەحموود مەشهەدانی دەکات

دڵشاد