ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی سوپاسى كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين ده‌كات

 ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/1/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز باڵيۆز نه‌زمى حزوورى، كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز حزوورى-ی كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڵه‌ستين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز حزوورى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى فه‌ڵه‌ستينى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد سەعدەدین: هاتنی سەركۆماری توركیا بۆ هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە

دڵشاد

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ یوتیوبەرەکان زیاد دەکات

یاسین

ڕووسیا: هێرش کرایە سەر شانەیەکی تیرۆریستی

سەڵاح