ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاودەکاتەوە

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025، بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
زۆر بەداخەوە بۆ ڕووداوی دڵتەزینی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بوونە قوربانی. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری گیانلەدەستداوانی ئەو ڕووداوە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین

هاوپەیمانیی نێودوڵەتی لە ناردنی هاوکاریی سەربازی بۆ خۆرئاوا‌ی کوردستان بەردەوامە

سەڵاح

بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی لەنگە سێ کەس دەستگیر دەکرێن

یاسین