ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/1/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تيمه‌كانى هه‌ردوولايان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و ده‌ستوور.

هه‌ردوولا بيروبۆچوونيان ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە‌ تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌، جه‌ختيان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جيا‌جیاكان له‌ سوورياى نوێدا كرده‌وه‌.

گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى د. ده‌شتى دزه‌يى ده‌كات

سەڵاح

ئۆپۆزسیۆنی سووریا: بۆ جیهان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخا

یاسین

توركیا… له‌ 49 پارێزگای وڵات ٣٣٦ گومانلێکراوی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

سەڵاح