ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا كەسوكاری پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەر لە كرێی خوێندن ببەخشرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند “لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڕیاردراوە بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابییانەی کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن”.

راشیگەیاند “پاڵپشت بە یاساى خانەنشینى کەمئەندامانى پێشمەرگە ژمارە (34)ى ساڵى 2007، تایبەت بە مافى فێرکردنى بە خۆڕایی بۆ هاوسەر و منداڵەکانى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەر، تیایدا هاتووە (کارى پێویست ئەنجام بدرێت بۆ لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پاڕالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابیانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن)، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.

وێنە: دەقی نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ لێخۆشبوونی كرێی خوێندنی كەسوكاری پێشمەرگە كەمئەندامبووەكان:-

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی، شاندێک دەچێتە بەغدا

یاسین

وەبەرهێنانی رووسیا لە کەرتی وزەی عێراق 19 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

سەڵاح

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس له‌15 رۆژی داهاتوو نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ده‌كرێت

سەڵاح