ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ هه‌ولێر .. یادى ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

 

دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025.2.10، بە ئامادەبوونى سیداد بارزانى، نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى و فەوزی هەریری، نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پارتى و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى و سەرۆک و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و نێردە و دبلۆماتکارانی وڵاتان، ڕێوڕه‌سمی یادی سه‌ركه‌وتنی 46مین ساڵیادى شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، كه‌ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ڕێكخرابوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، جەختى لە بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشخستنی زیاترى بواركانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌..له‌م هه‌فته‌یە شاندی ئه‌نه‌كه‌سه‌ و مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه‌

یاسین

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەریتانیا دەکات

سەڵاح

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات وەک قەوارەیەکی دەستووریی و فیدراڵ ، ماف و شايستە داراییەکانی هەرێم بدات

یاسین