ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوارشەممە مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

ڕۆژی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکانی وردبینی و ژمێریاری لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و گەیشتنی لیستەکانیان بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی.

ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەپێی بەرواری دەست بەکاربونیان دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی وئابووری.

٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

ئاگادارییەک  لە وەزارەتی کارەباوە

سەڵاح

ڤیدیۆی فێركاری راكێشانی پاره‌ له‌ ئامێره‌كان

سەڵاح