ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى گشتيى هوداپار پرۆسه‌ى ئاشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن

 ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26 لە پەراوێزی كاره‌كانى سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێردا كه‌ ناوه‌ندى لێكۆڵينه‌وه‌ى ڕووداو به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زه‌كه‌ريا ياپجى ئۆغڵوو، سه‌رۆكى گشتيى هوداپار و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى‌ توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه و هاوڕا بوون كه‌ چه‌ك و شه‌ڕ هيچ كيشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا ئاماده‌يه‌ و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان يارمه‌تيده‌رانه‌ ده‌بێت.

چالاكيى هوداپار و په‌رله‌مانتارانيان له‌ په‌رله‌مان و‌ ژيانى سياسيى توركيادا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە پشووی بەهارەی راگەیاند

یاسین

هەولێر …لە پارکی پێشمەرگە فێستیڤاڵی سەری ساڵ بەرێوەچوو

یاسین