ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین بە پڕۆژەی ئازیزان یارمەتیی منداڵانی بێ‌باوک دەدات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە دەستی بە یارمەتیدانی خەڵکی عەفرین کردووە و لەم پڕۆژەیەی خۆیدا یارمەتیی نزیکەی ٢٠٠ منداڵ دەدات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بەردەوامی یارمەتییە پزیشکییەکان، کەرەستە و کەلوپەلی ماڵ و یارمەتییە داراییەکان پێشکەشی خەڵکی هەژار و پێویست لە عەفرین دەکات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی،دەزگایەکی ناحکومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دامەزراوەو بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی کارەکانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی..جواو فیلێکس بووە شین پۆشی لەندەنی

یاسین

نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر ئاگەداریەکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

لە دەرعا سێ ئەندامی هەواڵگری ڕژێمی پێشووی سووریا کوژران

سەڵاح