ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاخەوان عەبدوڵا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملان ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-3-2025،  شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سه‌رۆكی پەڕلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سەرنجی خستە سەر دەست لە کارکێشانەوەی ڕێباز حەملان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و باسی لەوەکرد، ئاگاداری کێشەکەیەتی و ئه‌و چەندین جار هەڵوێستی هەبووە کە نابێت گرفت بۆ ناردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دروست بکرێت .

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕێباز حەملان ویستوویەتی هەڵویستی جددی هەبێت  بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام گوێی لێ نەگیراوە لەلایەن تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراق و حکوومەتی عێراقەوە هەر بۆیە دەستی لەکار کێشاتەوە .

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ڕێباز حەملان پێی وایە ئەوەی تەیف سامی بەرامبەر فەرمانبەرانی كوردستان دەیکات سیاسییە، بۆیە ئەویش دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە .

دوێنێ سێشەممە 4-3-2025، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو میدیاکان دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملانییان لەپۆستەکەی ڕاگەیاند بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی .

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی ئیعدام لە ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

یاسین

گەندەڵیەکی گەورە لە شارەوانی نەجەف ئاشکرا دەبێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدرال دەکات

یاسین